پەرلەمانتاری هودا پاری دینچ: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی دەنگی خۆیان بۆ غەززە بەرز بکەنەوە و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێن

فاروق دینچ یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمان سەبارەت بە ڕۆژەڤی ناوخۆیی و دەرەوە لێدوانی گرنگی دا. دینچ کە بە توندی ڕەخنەی لە کۆمەڵکوژیی غەززە گرت، هەروەها تیشکی خستە سەر کەموکوڕیەکانی سیستەمی پەروەردە و ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە.
فاروق دینچ یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەڕلەمانتاری مێرسین، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە پەرلەمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی لێدوانی گرنگ سەبارەت بە کارنامەی ناوخۆیی و دەرەوە بدەن. دینچ کۆمەڵکوژییەکەی غەززە و سیستەمی پەروەردەی تورکیای هەڵسەنگاند کە یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی بەرنامەی کار.
فاروق دینچ رایگەیاند کە جینۆساید لە غەززە بەردەوامە و تۆڕی تیرۆری سەهیۆنی ئاگربەست پێشێل دەکات و ستەملێکراوان، ژن و منداڵان دەکوژێت. دینچ رایگەیاند کە ئەم تۆڕە تیرۆریستییە دان بە ڕێککەوتنەکاندا نانێت و مافەکان پێشێل دەکات و جگە لە زمانی هێز لە هیچ زمانێک تێناگات. ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد کە بێدەنگی وڵاتانی گەرەنتیکار لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، تۆڕی تیرۆریستی سەهیۆنی بوێرتر دەکات.
دینچ ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئەم دۆخەی وڵاتانی کەفیل وەک لاوازی سیاسی سەیر دەکرێت، بەڵام لە واقیعدا ئەم دۆخە بە مانای هاوبەشی لە کۆمەڵکوژیدا دێت. ڕوونیشی کردەوە کە لە غەززە برسێتی و کەمی دەرمان و قەیرانێک هەیە و لە مانگی ڕەمەزاندا ژنان و منداڵان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن. دینچ راشیگەیاند، پێویستە وڵاتانی کەفیل دەستبەردار نەبن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و دەست بکەن بە جێبەجێکردنی سزاکان.
دینچ ئاماژەی بەوەدا کە تۆڕی تیرۆریستی سەهیۆنی گوێ بە ئیدانە و راسپاردەکان نادات، بۆیە پێویستە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بپچڕێنرێت و شەرعیەتی ئەم تۆڕە بخرێتە ژێر پرسیارەوە. دینچ بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریزمی سەهیۆنی رێکخراوێکی کوشندەیە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەبێت بە ناوی دادپەروەرییەوە هەڵوێستی ویژدانانە بەرامبەر بە غەززە نیشان بدەن.
دینچ رایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ بێدەنگن کاتێک ڕووبەڕووی دۆخێکی هاوشێوە دەبنەوە، بە تەنیا دەمێننەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش وتی کە هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی کە ویژدانیان نەلەرزیوە، دەبێ یەکگرتوو بن و لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە هەنگاو بنێن. دینچ ئاواتی خواست خوشک و براکان و هەموو گەلی ستەملێکراوی غەززە بە زووترین کات لەو کۆمەڵکوژییانە ڕزگار بکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.